كۆپه‌یه‌ك ئاڵتوونیان دۆزییه‌وه‌
  2020-08-25       2486       

 
ئا: لوقمان غه‌فوور

دوو گه‌نجی ئیسرائیلی كوپه‌یه‌ك لیره‌ی كۆنی سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی عه‌باسیان دۆزییه‌وه‌.

ئه‌و لیره‌ ئاڵتونانه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه‌ ته‌مه‌نی بۆ 1100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌ جۆری عه‌یاره‌ 24ی پوخت و بێگه‌رده‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی شوێنه‌واری ئیسرائیل رۆژی 24ی ئاب ئاشكرایان كردووه‌ بۆ رۆژنامه‌ی یو ئێس توده‌ی كه‌ رۆژی 18ی ئاب، دوو گه‌نجی ئیسرائیلی له‌ كاتی لێدانی خه‌نده‌قی بینایه‌كدا له‌ ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل كه‌ گه‌ڕه‌كێكی نوێ-یه‌ ئه‌و ئاڵتونه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

لیات نه‌داف زه‌یف به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵكۆڵراوه‌كان له‌ شوێنه‌واری ئیسرائیل، ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و ئاڵتونانه‌ی شاردۆته‌وه‌ 1100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌" وتیشی: "هه‌تا كۆپه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك جێگیر كردووه‌ تا داڕمان و رۆچوون و دارووتانی زه‌وی كاری تێنه‌كات و نه‌جوڵێت".

باس له‌وه‌شده‌كات كه‌ وایده‌بینن ئه‌و ئاڵتوونه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی چونكه‌ نازانرێت له‌ كوێیه‌؟

ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت بۆیه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ئاڵتونه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ تائێستا لای خۆیان پاراستویانه‌ چونكه‌ خاوه‌نی نییه‌.

ئۆزه‌ر كۆهین یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ئاڵتونه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: "سه‌رسوڕهێنه‌ره‌!".
وتیشی: "كاتێك كه‌ زه‌وییه‌كه‌مان هه‌ڵكه‌ند، پاش هه‌ڵكه‌ندی مه‌ترێك شتێكمان بینی له‌ وه‌ره‌قه‌یه‌كی ئه‌ستوور ئه‌چوو، بینیمان كوپه‌یه‌كی سیرامیكه‌. كاتێك شكاندمان بینیمان پڕه‌ له‌ دراوی ئاڵتوون كه‌ به‌ لیره‌ به‌ناوبانگه‌". 

"شتێكی دڵخۆشكه‌ره‌ كه‌ شتێك بدۆزیته‌وه‌ به‌ نرخ بێت و كۆنیش بێت" ئۆزه‌ر وه‌های وت.
روبه‌رت كۆڵ شاره‌زای بواری دراوه‌كان له‌ شوێنه‌واری ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ئه‌و دراوه‌ كانزاییانه‌ كه‌ له‌ ئاڵتون دروستكراون مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی نۆیه‌م و سه‌رده‌می عه‌باسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

وتیشی: "425 لیره‌ی پوختی عه‌یاره‌ 24 ه‌ و له‌ ئێستادا به‌هۆی دانسقه‌ییه‌كه‌یه‌وه‌ به‌هایه‌كی به‌نرخی هه‌یه‌".

وتیشی: "بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر به‌ پاره‌ی ئه‌م لیرانه‌ هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانێت ڤێلایه‌كی به‌نرخ له‌ باشترین شوێن بكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×