تازەكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی‌ (ئاسیاسێڵ، كۆرك تیلیكۆم، زێن) ڕاگیرا
  2020-08-25       828       
لەلایەن دادگای عێراقه‌وه‌ تازەكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، كۆرك تیلیكۆم، زێن) ڕاگیرا هەتا ئەو كاتی كە دادگا بریار دەدات لەسەری.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ نوسراوێك كه‌ د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌، لەلایەن دادگای عێراقه‌وه‌ تازەكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، كۆرك تیلیكۆم، زێن) ڕاگیرا هەتا ئەو كاتی كە دادگا بریار دەدات لەباره‌یانه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ڵێت، "وەك دەزانن كە ئەم كۆمپانیایەن چەندین ساڵە خەڵكیان كردوە بەكرێچی خۆیان‌و هەتا دێت خۆیان دەوڵەمەند دەكەن‌و خەڵكیش فەقیر دەكەن، یەك دینار باج-یش بەحكومەت نادەن".

د. غالب محه‌مه‌د رایگه‌یاندووه‌، بۆ زانیاریتان، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ زیاتر لەیەك ترلیۆن دینار قەرزاری حكومه‌تی‌ عێراقن‌و كاتی خۆشی بەهۆی (كۆرەك‌و ئاسیاسێڵ)ه‌وه‌ لەبودجەی هەرێم دەبڕاو ئەمانیش یەك دیناریان بەهەرێم نەدەدا، چونكە پارتی‌و یەكێتی خۆیان خاوەنی هەردوو كۆمپانیاكه‌ بون چۆن پارە دەدەن بەحكومەت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×