وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی‌ نەوتی هەناردەكراوو داهاته‌كه‌ی‌ بۆ مانگی رابردو ئاشکرا ده‌كات
  2020-08-25       671       
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی‌ نەوتی هەناردەكراوو داهاته‌كه‌ی‌ بۆ مانگی رابردو ئاشکراکرد، له‌مانگی‌  تەمموزی رابردودا داهاتی‌ نه‌وت گه‌یشتۆته‌ سێ ملیارو ٤٩١ ملیۆن‌و ٧٦٧ هەزار دۆلار.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یاندراوی‌ وه‌زارته‌كه‌، كۆی گشتی بڕی نەوتی هەناردەكراو لەمانگی تەمموزی رابردودا گەیشتۆتە ٨٥ ملیۆن و ٦٦٣ هەزارو ٢٩٠ بەرمیل كە سێ ملیارو ٤٩١ ملیۆن و ٧٦٧ هەزار دۆلار داهاتەکەی بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووه‌، لەمانگی تەمموزدا بڕی نەوتی هەناردەكراو لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، گەیشتۆتە ٨٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار و ٣٨١ بەرمیل.

هه‌روه‌ها بڕی نەوتی هەناردەكراوی كەركوك لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٧٠١ هەزار و ١٥ بەرمیل."

وەزارەتی نەوتی عێراق باسی لەوەش كردووە، لەمانگی تەمموزدا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە ٤٠ دۆلار و ٧٦٢ سەنت فرۆشراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×