ئه‌مریكا: ده‌یانه‌وێت توركیا و عێراق پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پەکەکە
  2020-08-26       563       
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت توركیا و عێراق پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌باره‌ی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ باكوری عێراق (هەرێمی کوردستان).

ده‌یڤد كۆپلی، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌، "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌نقه‌ره‌ و به‌غدا پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌باكوری عێراق و نیگه‌رانی و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق كردوه‌ته‌وه‌ و رایگەیاند، "له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی گرنگه‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت، به‌ڵام گرنگیشه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی توركیا بپارێزرێت".

شه‌وی رابردو جارێكی دیكه‌، فڕۆكه‌كانی توركیا ئاسمانی عێراقیان به‌زاند و ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكابیان له‌گوندی به‌هراڤای سنوری كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر له‌ قه‌زای شنگال بۆردومانكرد، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ دو هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه،‌ كه‌ شۆفێر و سه‌رنشینی پیكابه‌كه‌ بون.

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه‌، توركیا بۆردومانكردنی ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه‌ و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا رویداوه‌.

له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه‌ چه‌ندجارێك هۆشداری دراوه‌ته‌ توركیا له‌وه‌ی بۆردومانه‌كانی رابگرێت و چه‌ندجارێكیش فاتیح یه‌ڵدز، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته‌ له‌به‌غدا بانگهێشتكراوه‌ و نامه‌ی توندی ناڕه‌زایه‌تی ئاڕاسته‌ی كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه‌، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای بونی ده‌یان باره‌گای سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستاندا.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×