داهاتی یەك رۆژی دەروازە سنووریەكانی عێراق زیاتر لە 4 ملیار دینارە
  2020-08-26       642       

دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق ئاشكرایدەكا، دەروازە سنوورییەکانی عێراق داهاتی یەك ڕۆژی  زیاتر لە 4 ملیار دینارە، وەزیرێکیش دەڵێت، ئەگەر رێوشوێنەکان تووندبکرێن داهاتی ساڵانەی دەروازە سنوورییەکان 10 ملیار دۆلار دەبێت. 

ئاوێنه‌: دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،  داهاتی رۆژی دووشەممە 24/8/2020ی گومرگەکان گەیشتووەتە 4 ملیار و 250 ملیۆن دینار، ئەمە وێرای ئەوەی هەندێک کاڵا گومرگیان لەسەر نییە و کەمی هاوردەکردن بەهۆی رێکارەکانی پەتای کۆرۆناوە.

محەممەد دەراجی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزیری پێشووتری پیشەسازیی عێراق رایگەیاند، ئەگەر رێکاری تووند لە دەروازەکان بگیرێتەبەر،  ئەوا داهاتی ساڵانەی دەروازەکان 10 ملیار دۆلار دەبێت. 

زیادبوونی داهاتی دەروازە سنوورییەکان دوای ئەوەدێت، کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێزی سەربازی  رەوانەی چەند دەروازەیەکی سنووری کرد و لە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی دەرهێنا.

  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×