لە عێراق 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-26       590       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 837 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 72 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 454 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 20 هەزار و 359 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 837 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 451 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 215 هەزار و 784 كەس و لەوانە شەش هەزارو 668 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 157 هەزارو 215 كەسیان چاكبونەتەوەو 51 هەزارو 901 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 595 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×