لایەنە سیاسییەکان داوا دەکه‌ن کازمی بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت
  2020-08-27       356       

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سائیرون ڕایگەیاند، زۆرینەى لایەنە سیاسییەکان و کوتلە پەرلەمانییەکانی عێراق لەگەڵ میوانداریکردنى سەرۆک وەزیرانن لەدەستپێکردنەوەى دانیشتنى یەکەمى پەرلەمانی عێراق، بۆ ئاشکراکردنى ناوەڕۆکى سەردانەکانى ئەمدواییەى بۆ ئەمریکا.   

ئاوێنه‌: سەباح عەگیلى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى سائیرون لەپەرلەمانى عێراق بەمیدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنەکانى ئەمدواییەى نێوان عێراق و ئەمریکا کە لەپشتى پەردەوە کراون و هەروەها کۆبوونەوەکانى کازمى لەگەڵ سەرۆکى میسر و ئوردن، بۆ ئەوان وەکو لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمانیش ئەوەى پێویست کردووە داواى ئاشکراکردنى ناوەڕۆکى ئەو ڕێککەوتن و ئەو کۆبوونەوانە بکەن.  

ئاماژەی بەوەشكردووە، زانینى ئەو ڕێککەوتن و بەرەو پێشچوونانە پێویستە و دەبێت ئەوە بزانرێت ئایا ئەوانە دەکەونە بەرژەوەندى عێراق و پلانە نیشتیمانییەکەیەوە، یاخود لەبەرژەوەندى دەرەوەى عێراقدا دەبێت.  

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی چووە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و چەندین بەرپرسی دیکەی ئەمریکی کۆبووەوە و لەمیانەی سەردانەکەشدا چەند ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کران.   

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×