جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران دەڵێت، لە سەدا ١٠ی تووشبوانی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن، دەمرن و هەروها ئەوانەی کۆرۆنا دەگرن ئەگەر هیچ خۆپارێزییەک رەچاو نەکەن لە مانێگێکدا دەتوانن ٤٣٠ کەس تووشی نەخۆشییەکە بکەن.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی فارس، لە زمان ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران بڵاوی کردەوە، بە گویرەی ئاماری جیهانی، لە هەر ١٠کەسی لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن کەسێک دەمرێت و دوو کەس پێویستیان بە ژووری چاودێری چڕ دەبیت و لە هەر دەکەسیش کە بە ناچاری بۆڕی بۆسییەکانیان دادنرێت، ٩کەسیان دەمرن.
بە گوێرەی ئاخرین داتا فەرمیەکانی ئێران هەتا ئێستا ٢١ هەزار کەس لەم وڵاتە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.