ئەمڕۆ لە عێراق ژمارەی چاكبونەوە لە ژمارەی توشبون بە كۆرۆنا زیاترە
  2020-08-27       538       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی كۆرۆنا كە چاكبونەتەوە لە ژمارەی ئەوانە زیاترە كە توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك سێ هەزارو 794 توشبو چاكبونەتەوەو سێ هەزارو 651 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون. دەشڵێت: هەر لەو ماوەیەدا 72 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 22 هەزار و 318 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 651 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو سێ هەزارو 794 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 219 هەزار و 435 كەس و لەوانە شەش هەزارو 740 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 161 هەزارو نۆ كەسیان چاكبونەتەوەو 51 هەزارو 686 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 566 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×