كازمی: سعودیە شەریكێكی راستەقینەی عێراقە
  2020-08-27       452       

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەمیانی پێشوازیكردنی لە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، رایگەیاند: سعودیە شەریكێكی راستەقینەی عێراقە.

ئاوێنە: بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی سەرۆك وەزیران، مستەفا كازمی لە دیداریدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، تاوتوێی پەیوەندییە دوقۆڵییەكانی نێوان هەردو وڵات و هەروەها رێگاكانی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانەی لە تەواوی بوارەكاندا تاوتوێ كردوە ئەوەش وێڕای تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە.

مستەفا كازمی لە دیدارەكەدا جەختی كردۆتەوە كە سعودیە شەریكێكی راستەقینەی عێراقەو بەغدا چاوی لە بونیادنانی پەیوەندییەكی تایبەت لەگەڵ ریاز لەسەر بنەمای ئەو پەیوەندییە مێژوییەی قوڵەی كە هەردو وڵات كۆدەكاتەوە بەشێوەیەك كە داهاتویەكی باشتر بۆ سعودیەو عێراق بهێنێتەدی.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە كاراكردنەوەی بڕیارەكانی لیژنەی هەماهەنگی نێوان عێراق و سعودیە كردۆتەوە لەپێناو بەرژەوەندی هەردو وڵاتی دۆستدا.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لای خۆیشییەوە، فەیسەڵ بن فەرحان، جەختی كردۆتەوە كە وڵاتەكەی بە پەرۆشی و گرنگییەوە سەر پەیوەندییەكانی دەكات لەگەڵ عێراق و خوازیاری پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش و كاراكردنەوەی رێككەوتنەكانی نێوان هەردو لایە.

هەروەك وەزیری دەرەوەی سعودیە هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ریاز چاوەڕێی سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقە بۆ سعودیە.

هەروەها كازمی و وەفدەكەی سعودیە هاوكاری ئابوریی نێوان هەردو وڵات و بەدیهێنانی هاوسەنگیان لە بەرهەمهێنانی نەوتدا تاوتوێ كردوە بەشێوەیەك باری ئابوری لەسەر عێراق سوك بكات.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×