سێ موشەك لەناوچەی سەوزی بەغدا كەوتنەخوارەوە
  2020-08-28       385       

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، رایگەیاند: شەوی رابردو سێ موشەكی جۆری كاتیۆشا لەناوچەی سەوزی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: سێ موشەكەكە لەناو گۆڕەپانێكی چۆڵی نێو ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتونەتە خوارەوەو هیچ زیانێكیان لێنەكەوتۆتەوە.

بەپێی بەیاننامەكە، ئەو سێ موشەكە لەناوچەی "بیجیە" لە رۆژئاوای بەغدای پایتەختەوە هاوێژراون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×