توركیا..خانمە پارێزەرێك دوای 238 رۆژ لە مانگرتن گیانی لەدەستدا
  2020-08-28       482       

خانمە پارێزەرێك دوای 238 رۆژ مانگرتن لە خواردن لە زیندان، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەیەكی ئیستانبوڵ، گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: كۆمپانیای پارێزەرایەتی "قانونی گەل"، لە راگەیەندراوێكدا، وتی: ئەبرو تیمتك، خانمە پارێزەر، بە مانگرتنی لە خواردن لەزینداندا، داوای دادگاییەكی عادیلانەی كرد، بەڵام ئێوارەی دوێنێ بەهۆی وەستانی دڵەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیستانبوڵ گیانی لەدەستدا.

چەند رێكخراوێكی نێودەوڵەتی بۆ مافەكانی پارێزەران، ئەوەیانخستۆتەڕو: تیمتك، كە بە تۆمەتی پەیوەندی بە "تیرۆر"ەوە لە توركیا بە زیاتر لە 13 ساڵ زیندانی سزادرابو، لەگەڵ ئەیتاج ئۆنساڵ-ی هاوڕێی لەمانگی نیسانەوە لەزیندان دەستیان بە مانگرتن كرد، ئەوەش وەك پشتیوانیان بۆ داواكردنی دادگاییكردنی عادیلانە و جێبەجێكردنی دادپەروەری لە توركیا.

رۆژی 11ی ئەم مانگە، یەكێتی پارێزەرانی نێودەوڵەتی و چەند رێكخراوێكی دیكە هۆشداریان دابو كە ئەو دو پارێزەرە بەڵێنیان داوە بەردەوام بن لەسەر مانگرتنەكەیان ئەگەر بە مەرگیشیان كۆتایی بێت.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×