2020-08-28   750     
مه‌سرور بارزانی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ئیداره‌دانی ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌هاوبه‌شی بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی‌و پێویسته داهاته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌ده‌ستوردا دیاریكراوه.
ئاوێنه: سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌روازه سنورییه‌كان‌و داهاته‌كانیان مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاندووه، "ئه‌مه له‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵییدا دیاریكراوه، كامه ده‌سه‌ڵات هی هه‌رێمن، كامه‌یان تایبه‌تن به‌ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی‌و كامه‌شیان به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ده‌برێن."
راشیگه‌یاندووه، ده‌روازه سنورییه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت به‌ئیتیحادی نین. ئیداره‌دانی ئه‌و ده‌روازانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ده‌بێت به‌هاوبه‌شی بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی. ئێمه هه‌رگیز كێشه‌ی ئه‌وه‌مان نه‌بووه، به‌و شێوه‌یه ئیداره‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان بكرێت."
سه‌باره‌ت به داهاتی ده‌روازه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته داهاته‌كانیان بۆ حكومه‌تی فیدراڵی بگه‌ڕێنه‌وه له‌ده‌ستوردا دیاریكراوه. له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت، "ئێمه هه‌میشه ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان ده‌ربڕیوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بگه‌ینه ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری ئه‌و پرسانه یه‌كلا بكه‌ینه‌وه."
ئه‌و وتانه‌ی بارزانی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا هاتووه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی (العراقیه، زاگرۆس، الشرقیه، العربیه الحدپ، الجزیره و الحره) كه رۆژی چوارشه‌ممه 26ی ئاب ئه‌نجامدراوه.