عێراق بونی هێزی سەربازیی سعودیە لە بنكەی تاجی رەتدەكاتەوە
  2020-08-29       393       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، بونی هێزی سەربازیی سعودیە لە بنكەی ئاسمانی تاجی رەتدەكاتەوە.

ئاوێنە: لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، بە ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: هەندێك لە ئاژانسەكانی هەواڵ هەواڵێكیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە هەندێك لە سەربازانی سعودیە بنكەی ئاسمانی تاجی-یان جێهێشتوە.

وتیشی: ئو هەواڵانە دور لە راستی و هیچ هەواڵێكی لەو جۆرە بونی نییە.

جەختیشی كردەوە: ئەو هێزانەی لە بنكەی ئاسمانی تاجی هەن بەهەمو شێوەیەك تەنیا هێزی ئەمنی عێراقین، پێشتر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەوێ هەبون، بەڵام ئەو هێزانە شوێنەكانی خۆیان لەو بنكەیە لە رێوڕەسمێكی رەسمی گەورەدا رادەستی هێزە عێراقییەكان كردەوە.

دوپاتیشیكردەوە كە هیچ هێزێك جگە لە هێزی عێراقی لە تاجی بونی نییە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×