ئەمڕۆ لە عێراق زۆترین توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە
  2020-08-29       365       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، چوار هەزارو 146 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو سێ هەزارو 834 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 77 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستدا.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 19 هەزار و 635 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 834 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 72 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو چوار هەزارو 146 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە كە ئەوەش بەرزترین تۆماری چاكبونەوەی توشبوانە لە رۆژێكدا لەو كاتەوەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە عێراق.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتە 227 هەزار و 446 كەس و لەوانە شەش هەزارو 891 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 169 هەزارو 20 كەسیان چاكبونەتەوەو 51 هەزارو 535 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 579 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×