سوپای عێراق: تەنها هێزەكانی ئێمە لە بنكەی تاجی جێگیركراون
  2020-08-29       339       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، “جگە لە هێزەكانی عێراق، هیچ هێزێكی دیكە لە بنكەی تاجی باكووری بەغدا جێگیرنەكراون”.

ئاوێنه‌: لەمبارەیەوە وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: “هەندێك میدیا و ئاژانسەكانی هەواڵ، هەواڵ ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە گوایە سەربازانی سعوودیە بنكەی ئاسمانی تاجی-یان جێهێشتووە، بۆیە بۆ رای گشتیی رایدەگەینن كە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە”.

راشیگەیاند، ئەو هێزانەی كە ئێستا لە بنكەی تاجی جێگیر کراون، تەنها هێزەكانی عێراقین و وتی، “پێشتر هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە بنكەی تاجی جێگیركرابوون، بەڵام هەفتەی رابردوو ئەو بنكەیە رادەستی هێزەكانی عێراق كرایەوە”.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی رەتی كردەوە كە جگە لە هێزەكانی عێراق، هیچ هێزێكی دیكە لەئێستادا لە بنكەی تاجی جێگیركرابن و داواشی لە میدیاكان كرد كە وردبین بن لە گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان.

رۆژی یەكشەممەی هەفتەی رابردوو هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە بنكەی تاجی باكووری بەغدا كشانەوە و بنكەكەیشیان رادەستی هێزە عێراقییەكان كردەوە.

لای خۆیەوە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاندبوو ئەو هێزانەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش كە تا ئێستا لە هەشت بنكەی سەربازی كشاونەتەوە، دووبارە لە عێراق بڵاوناكرێنەوە.

ماوەی چەند مانگێكە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەستیكردووە بە چۆڵكردنی بنكەكانیان لە عێراق، هاوكات بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاندووە كە چۆڵكردنی ئەو بنكانە، مەبەسیت لێی، رێكخستنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعشە لە عێراق .
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×