پەرلەمانتارێكی پارتی: ناوچەیەكی بازرگانیی ئازاد لە نێوان ھەرێم و توركیا دەكرێتەوە
  2020-08-29       794       
بڕیارە ناوچەیەكی بازرگانیی ئازاد لە نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا لە شاری زاخۆ دروست بكرێت و پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت، بە دروستكردنی ناوچەی ئازاد كاریگەریی لەسەر بزاوتی بازرگانی دەبێت و خەڵكێكی زۆریش سوودمەند دەبن لە ڕەخساندنی ھەلی كار.

ئاوێنه‌: گولیزار سندی پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاند: “تیمێك لە پەرلەمانتارانی پارتی بەدوداچوونیان بۆ كێشەی شۆفێرانی زاخۆ كردووە لە دەروازەی ئیبراھیم خەلیل و داوامان كردووە بۆ كردنەوەی گۆڕەپانێكی بازرگانی كە تێیدا زیاتر لە پێنج ھەزار كەس سوودمەند دەبن.”

ئەندامەكەی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت: “بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل پێی ڕاگەیاندین بڕیارە ناوچەیەكی بازرگانیی ئازاد لە نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا لە سنووری شارۆچكەی زاخۆ بكرێتەوە، كە تێیدا خەڵكێكی زۆری ھەرێمی كوردستان سوودمەند دەبن و كاریگەریی لەسەر بزاوتی بازرگانیی نێوان ھەرێم و توركیاش دەبێت.”

گولیزار سندی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: “كردنەوەی ناوچەی ئازاد بابەتێكی سیادییە، بەڵام ھەردوو حكومەتی عیراق و توركیا ڕەزامەندییان نیشانداوە بۆ كردنەوەی ناوچەی ئازاد لە زاخۆ و بڕیارە جێبەجێ بكرێت، بەڵام كاتی كردنەوەی ناوچەكە دیار نییە، لەبەر ئەوەش داوامان كردووە پەلە بكرێت لە كردنەوەی ناوچەی ئازاد، یانیش تا ئەو جێبەجێ دەكرێت گۆڕەپانێك بكرێتەوە.”
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×