ئیرەج مەسجدی: ئەمەریكا عێراقی كردووەتە مەیدانی شەڕ
  2020-08-30       517       
باڵیۆزی ئێران لە عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمەریكا عێراقی كردووەتە مەیدانی شەڕی دژ بە تاران.

ئاوێنە: ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریكی رایگەیاند، ئەمەریكا عێراقی كردووەتە مەیدانی شەڕی دژ بە تاران.

جەختیشی كردەوە: "بوونی ئەمەریكا بووەتە ھۆی نا ئارامی لە ناوچەكە و گەشەپێدانی تیرۆر. لەگەڵ ئەوەشدا ھاوكارییەكانمان بۆ عێراق لەسەر بنەمای مانەوە یان نەمانەوەی ئەمەریكا نییە لە عێراق".

مەسجدی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان ھیوادارن بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق جێبەجێ بكرێت، دەربارەی دەركردنی ھێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، "چونكە ئەمەریكا بە ئاشكرا سەركردەیەكی ئێرانی كوشت كە میوانی عێراق بوو"، مەبەست لێی قاسم سولەیمانییە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×