شارەزایەکی کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزدەبنەوە
  2020-08-30       663       
شارەزایەکی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و شەپۆلی گەرماکە ماوەی 12 رۆژ دەخایەنێت، پێشبینیش دەکرێت لە پارێزگاکانی هەرێم پلەکانی گەرما لە نێوان 42 بۆ 45 پلە و پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش لە نێوان 41 بۆ 48 پلە بێت.

ئاوێنە: نائل عەلی، شارەزای کەشناسی عێراق لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، پلەکانی گەرما لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە تا 12 رۆژی دیکە بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزدەبنەوە و لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لە چەند ناوچەیەک و بەشێوەیەکی کاتی نمەباران دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە پارێزگاکانی هەرێم پلەکانی گەرما لە نێوان 42 بۆ 45 پلەی سیلیزی دەبێت، لە پارێزگاکانی ناوەڕاستی عێراق 46 بۆ 48 پلە دەبێت و لە باشوری وڵاتیش پلەکانی گەرما 47 بۆ 48 پلە دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە 23ی ئەم مانگە سادق عەتییە، شارەزای کەشناسی عێراق رایگەیاندبو، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سەرەتای مانگی ئەیلول پێشبینی نزمبونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و شەپۆلێکی بارانبارین لە عێراق دەکرێت.

باسی لەوەشکردبو ، نەخشەی بەهەڵمبونی ئاو و دیاریکردنی پلەکانی گەرما ئاماژە بەئەگەرێکی بەهێزی بارانبارین لەسەرەتای مانگی (ئەیلول/9) لە عێراق دەکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×