عاشورا.. ملیۆنان روویان لە کەربەلا کردووە
  2020-08-30       677       

ئەمڕۆ یادی عاشوراو ساڵرۆژی شەهیدکرانی ئیمام حوسێن-ی کوڕی ئیمام عەلی، دواهەمین خەلیفەی راشدینە. بەو بۆنەیەوە زیاتر لە ملیۆنێک کەس روویان لە کەربەلا کردووەو شیوەن دەگێڕن. 

ئاوێنه‌: زیاتر لە هەزار و ٣٠٠ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، ئیمام حوسێن-ی کوڕی عەلی کوڕی تالیب لەلایەن سوپای یەزیدی کوری مەعاویە گەمارۆ دەدرێ و دوار ئیمام حوسێن و ٦ هاوەڵەکەی لەسەر دەستی ئەو سوپایە شه‌هید ده‌کرێن و سەری ئیمامی حوسین بە بڕاوی دەگەڕێندرێتەوە بۆ یەزید لەدیمەشقی پایتەختی ئەمەوییەکان.

هەموو ساڵێک لەم بەروارەدا خەڵکی شیعە مەزهەب لەسەرتاسەری جیهان روو لە کەربەلا دەکەن بۆ زیارەتکردنی مەزاری ئیمام حوسێن و رۆژەکە بە شین و گریان بەسەر دەبەن.

ئەمساڵ سەرەڕای مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکەی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس روویان لەمەزارگەی ئیمام حوسێن کردووە و بۆ رێگریکردنیش ژمارەیەک ئامێری تایبەت بەپشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەشوێنە پیرۆزەکانی شیعە دانراوە. ئەمساڵ تەنها زیارەتکارانی ناوخۆیی دەتوانن سەردانی مەزارەکانی ئیمام حوسێن و ئیمام حەسەن بکەن.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×