عێراق: ٥٠ پەرلەمانتار توشی کۆرۆنا بون
  2020-08-30       548       
پەرلەمانتارێکی دیکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی سەختیی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا رەوانەی چاودێری چڕ کرا، تا ئێستا ٥٠ پەرلەمانتار توشی کۆرۆنا بون.


ئاوێنە: لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، عەبدولرەحمان ئەللویزی، پەرلەمانتاری خولی پێشوو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمڕۆ پەرلەمانتار حەسەن خەلەف جبوری رەوانەی چاودێری چڕ کراوە بەهۆی سەختیی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

بەپێی زانیارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتار تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە و هەندێکیان باریان ناجێگیرە. لەوانە غەیدا کەمبەش بەهۆی کۆڕۆناوە گیانی لەدەستدابوو.

شایەنی باسە زۆربوونی تووشبووان لە ناو ئەنجوومەن بووەتە هۆکاری ئەنجام نەدرانی پەرلەمان. هەر لەو سۆنگەیەوە رۆژی ٢٤ی ئاب، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاندبوو.

کۆی گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ٣٢٩ پەرلەمانتار پێکهاتووە، بەپێی سەرۆکایەتی پەرلەمان، بڕیار وایە ئەنجوومەن دانیشتنەکانی خۆی لە مانگی ئەیلوولەوە دەستپێبکاتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×