دو موشەكی كاتیۆشا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كەوتنەخوارەوە
  2020-08-30       349       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەمشەو یەكشەممە، دو موشەكی جۆری كاتیۆشا لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەكی كورتدا وتی: دو موشەك لە جۆری كاتیۆشا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كەوتونەتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانیان لێنەكەوتۆتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ناوبەناو موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی بەغداو ناوچەی سەوز لە بەغدا دەكرێن.

دوێنێش شانەی راگەیاندنی ئەمنی وتبوی: موشەكێكی كاتیۆشا لە یەكێك لەماڵەكانی نێو ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتۆتە خوارەوەو ماڵەكە چۆڵ بوەو زیانی گیانی لە هێرشەكە نەكەوتۆتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×