عێراق دووەم وڵاتە كە زۆرترین كاڵا لە ئێرانەوە هاوردە دەکات
  2020-08-31       514       

ئێران لەماوەی مانگێكدا بە بەهای ٤٤١ ملیۆن دۆلار كاڵای نانەوتی هەناردەی عێراق كردووە، پاش وڵاتی چین دووەم وڵات دێت كە ئێران زۆرترین كاڵای بۆ هەناردە كردووە.
ئاوێنه‌: ڕوحوڵا لەتیفی، وتەبێژی بەرژەوەندییە گومرگییەكانی ئێران بە میدیاكانی ئێرانی وتووە، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ وڵاتاندا لەماوەی نێوان ٢٢ی تەموز بۆ ٢١ی ئابی ئەمساڵ بریتیبووە لە ٥ ملیار و ٣٧ ملیۆن دۆلار.

ئەو بەپرسە ئێرانییە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئێران بە بەهای ٢ ملیار و ٨٧٥ ملیۆن دۆلار كاڵای هاوردە كردووە، لەبەرامبەریشدا بە بەهای ٢ ملیار و ١٦٢ ملیۆن دۆلار كاڵای هەناردە كردووە.

لەبارەی ئەو وڵاتانەی زۆرترین كاڵایان لەلایەن ئێرانەوە بۆ هەناردەكراوە ئەوە خراوەتەڕوو، عێراق لە پاش چین دووەم وڵاتە كە زۆرترین كاڵای نانەوتی بۆ هەناردە كراوە كە بەهاكەی ٤٤١ ملیۆن دۆلار بووە.

پێشتر لە زاری بەرپرسانی ئێرانەوە ئەوە بڵاوكرایەوە، وڵاتەكەیان پلانی هەیە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بەرز بكاتەوە بۆ 20 ملیار دۆلاری ساڵانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×