كازمی بڕیاری بنەبڕكردنی شەری عەشایەری دەدات
  2020-08-31       628       
لەدوای رووداوەكەی ناوچەی حسینیەی بەغداد كەلە شەڕێكی عەشایەریدا جگە لەوەی هەشت كەس كوژران و برینداربوون چەكێكی زۆر بەكارهێنرا، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڕیاری بنەبڕكردنی شەڕی عەشایەری دەدات.

ئاوێنه‌: لیوا خالد محنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندوە:" مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڕیاریداوە كێوماڵی تەواوی ئەو ناوچانە بكرێن كەشەڕی عەشایەری تێدا روویداوەو تاوانبار دەستگیربكرێن و هاوكات هەرچی چەك و تەقەمەنی هەیە راماڵرێن".

دووپاتیشی كردوەتەوە:" حكومەت دەیەوێت چیتر رێگە بەدروستبوونی شەڕی لەو شێوەیە نەدات  كە كاریگەری لەسەر ئەمنی نیشتمانی دەبێت".

باسی لەوەشكردوە:" قۆناغی داهاتوو ئۆپراسیۆنی فراوانترو كاریگەرتر لەوبارەیەوە  ئەنجام دەدرێت".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×