ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیاو عێراق درێژكرایەوە
  2020-08-31       683       

توركیا ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان وڵاتەكەی و عێراقی تا رۆژی 1ی 10ی 2020 درێژكردەوە.

ئاوێنە: دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئاگاداری هەمو كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و گەشتیاران دەكەینەوە كە دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە وڵاتەكەیەوە بۆ عێراق و بەپێچەوانەوە، تاوەكو 1ی 10ی 2020 درێژكردۆتەوە.

لە بەیاننامەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقدا، هۆكاری درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی گەشتییە ئاسمانییەكان نەخراوەتەڕو.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق جەختی كردۆتەوە كە لەرێگەی كەناڵە دیپلۆماتییەكانەوە كار بۆ گەڕانەوەی گەشتیارانی عێراقی لە توركیا بۆ وڵات، دەكرێت.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×