خۆپیشاندەرانی توڕەی شیعە ئاگریان لە كەناڵی دیجلە بەردا
  2020-08-31       633       

لەسەر پەخشكردنی بەرنامەیەكی گۆرانی لە شەوی عاشورادا، كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەرانی توڕەی شیعە، ئەمڕۆ دوشەممە، هەڵیانكوتایە سەر ئۆفیسی كەناڵی دیجلە لە بەغداو ئاگریان تێبەردا.

ئاوێنە: بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوكراونەتەوە، ئەو خۆپیشاندەرانە بە ئامادەیی ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكوتانەوە سەر ئۆفیسی كەناڵی دیجلە لە بەغداو وێڕای شكاندنی كەلوپەل و دەرگاو پەنجەرەكانی ناو ئۆفیسەكە، ئاگریشیان تێبەرداوە.

ئەوەش لەكاتێكدا كە هەر ئەمڕۆ دوشەممە دادگایەكی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەرۆكی حیزبی حەل دەرچو، كە خاوەنی كەناڵی دیجەلەیە دەركرد ئەوەش بەهۆی ئەوەی كەناڵەكەی لەشەوی عاشورادا بەرنامەیەكی گۆرانی پەخشكردوە.

دادگاكە داواشی لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق كرد كە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر كەناڵی دیجلە بگرێتە بەر.

 

اقتحام مقر قناة دجلة الفضائية قرب جسر الجادرية وسط بغداد

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×