“مستەفا كازمی هەنگاوی باشی ناوە بۆ ئەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت”
  2020-09-01       477       

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کازمی دەڵێت، “سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی لە بواری ئەمنیدا، هەنگاوی باشی ناوە و بەو ئاراستەیە كار دەكات كە چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت”.

ئاوێنه‌: لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەدر زەیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بە هەنگاوەکانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند، “مستەفا كازمی هەنگاوی باشی ناوە بۆ ئەوەی چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت كە ئامانج لەو هەنگاوەیش سەپاندنی یاسایە”.

هاوکات ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران وتی، “سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت لەنێویاندا ئەنجوومەنی نوێنەران پاڵپشتی لەو هەنگاوانەی مستەفا كازمی دەكەن، بەڵام بەو مەرجەی جیاكاری لەنێوان لایەنەكاندا نەكرێت و یاسا بە یەكسانی بەسەر هەموواندا جێبەجێ بكرێت”.

شایەنی باسە دوێنێ‌ دووشەممە مستەفا کازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنیدا كۆبوویەوە كە لە میانیدا جەختكرابوویەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان هەوڵی زیاتر بخەنەگەڕ بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×