ئه‌مریكا هۆشداری‌ ده‌داته‌ عێراق
  2020-09-01       534       
باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بەزوترینکات رانەگیرێت، ئەوا نەک هەر ئەمریکییەکان، بەڵکو هاوپەیمانانیش ناچاردەبن پێداچونەوە بەپەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ عێراق بکەن.

ئاوێنه‌: ماسیۆ توڵەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر هێزی موشەک بەسەر هێزی ئاشتیخوازانە لەعێراقدا زاڵبێت، ئەوا نەک ئەمریکا بەڵکو هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیش پێداچونەوە بەپەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ عێراقدا دەکات.

وتیشی‌، ئەمریکا نایەوێت بۆ هەمیشە هێزەکانی خۆی لەعێراقدا بهێڵێتەوە، بەڵکو دەیەوێت بۆ هەمیشە وەک هاوکارو هاوبەشی عێراق بمێنێتەوە، بەئامانج گرتنی هێزەکانی ئەمریکا نەویستی گەلی عێراقەو نەپارێزگاری لەبەرژەوەندییەکانی دەکات.

30ی مانگی رابردو لەبەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی سەربازی بڵاوکردەوە،  موشەک لەجۆری کاتیۆشا لەسەرچاوەیەکی نەزانراوەوە، ئاراستەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون، هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتوەتەوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×