"حکومەتی هەرێم دەیەوێ سیاسەتە فاشیلەکانی خۆی بەسەر فەرمانگە فیدراڵییەکاندا بسەپێنێت"
  2020-09-01       649       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق، فه‌رمانبه‌رانی‌ فەرمانگە فیدراڵییەکان له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ماوەی ٦٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتوە، ئه‌و ده‌ڵێت، "حکومەتی هەرێم دەیەوێ سیاسەتە فاشیلەکانی خۆی بەسەر فەرمانگە فیدراڵییەکاندا بسەپێنێت".

ئاوێنه‌: هۆشیار عەبدوڵا، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، "چارەسەری کێشەیەی ئێستای فەرمانگە فیدراڵییەکانی هەرێم کە ماوەی ٦٠ رۆژە موچەیان وەرنەگرتوە هەر ئەو پڕۆژە پێشنیارەمانە کە لەساڵی ۲٠۱٦ پێشکەشمان کردو داوامانکرد موچەکانیان لەبەغداوە راستەوخۆ بنیڕدرێ، حکومەتی هەرێم بەهەمو توانایەوە دژمان وەستایەوە لەکاتێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رازیبون."

راشیگه‌یاندووه‌، "ئەو فەرمانگانە میلاکێکی زۆری زیادەی تێدایە دەبێ چارە بکرێن. دەبێ بەرێوەبەری ئەو فەرمانگانە حزبیانە مامەڵە نەکەن و پیشەییانە نەترسن لەوەی داوا بکەن موچەکانیان کە لە بەغداوە دێت لەبری برواتە هەولێر بێت بۆ فەرمانگەکانی خۆیان، ئەو فەرمانگانە کۆمیتەو ناوچە نین دەبێ لەحزب دوربخرێنەوە."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ڕونیده‌كاته‌وه‌، "حکومەتی هەرێم رێگە نادات راستەوخۆ بیانخەینەوە سەر بەغداد، بەردەوامیش دەیەوێ سیاسەتە فاشیلەکانی خۆی بەسەر ئەو فەرمانگانەدا بسەپێنێ، خولی رابردو قائیمەشیان پێکردن بۆ ئەوەی داخڵی پاشەکەوتی موچەیان بکەن ئێمە رێمان لێگرت. ئەمجارەش دەیانەوێ لێبرینی ٪۲۱ بیناگرێتەوە دژی وەستاوینەتەوە."

هۆشیار عەبدوڵا نوسیویه‌تی‌، "ئێمە لەبەغداد لەسەر خەتین بۆ کێشەی دوا کەوتنی موچەکانیان، دەبێ هەردو وەزارەتی ناوخۆ بەگوێرەی دەستور چارەسەری ئەو بەرێوەبەرایەتییە گشتیە بکەن کە لەهەولێر بۆ جنسیە کراوەتەوە. کاتیەتی هەرێم بەیەکجاری دەستهەڵگرێ لەدەستوەردانی کاروباری ئەو فەرمانگانە چونکە فەرمانگەی فیدراڵیین."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×