خامنەیی: ئیمارات خیانەتی لەجیهانی ئیسلام‌و وڵاتانی ناوچەکە کرد
  2020-09-01       440       
خامنەیی
ڕێبەری باڵای‌ شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت، بەئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ئیمارات خیانەتی لەجیهانی ئیسلام‌و وڵاتانی ناوچەکە کردووه‌.

ئاوێنه‌: ئایەتوڵا خامنەیی لەکۆنفرانسی 34هەمینی‌ کەرتی پەروەردەی ئێران کە لەڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە بەڕێوەچو، بەئاماژە بەپیلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل، وتی‌، ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی خیانەتی لەجیهانی ئیسلام کرد، خیانه‌تی‌ لەگەلانی عەرەب‌و وڵاتانی ناوچەکەو فەڵەستین-یش کرد.

وتیشی‌، ئەڵبەت ئەم خیانەتە بەردەوام نابێت بەڵام وەک پەڵەیەکی ڕەش لەسەر ئەوان دەمێنێتەوە.

خامنەیی رایگه‌یاند، ئیمارات پێی ڕژێمی زایۆنیستییان لەناوچەکە کردەوەو هەوڵی لەبیرکردنی پرسی فەڵەستینیاندا کە پرسی داگیرکردنی خاکی وڵاتێکەو ئێستاش پیلانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو ڕژێمە جێبەجێ دەکەن.

ئه‌وه‌شی‌ خستۆته‌رو كه‌ گەلی فەڵەستین ڕوبەڕوی گوشارێکی زۆر بووەتەوە، لەهەموو بوارێکدا... "هیوادارین ئیماراتییەکان بەزوترینکات بەخەبەر ببنەوەو قەرەبوی ئەو کارە بکەنەوە."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×