سەرۆكی فەرەنسا سەردانی عێراق ده‌كات
  2020-09-01       414       
ئیمانوێل ماكرۆن
بریاره‌ سبەی چوارشه‌ممه‌،‌ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا سەردانی عێراق بكات.

ئاوێنه‌: تەوەری سەرەكی سەردانەكەی سەرۆكی فەرەنسا بۆ عێراق گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پاراستنی سەروەری خاكی عێراق‌و خۆ بەدورگرتن لەململانێكانی نێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەكە. 

بڕیارە ئیمانوێل ماكرۆن لەبەغداد لەگەڵ سەرۆك كۆمارو  سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبێتەوە جگە لەتاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و شەڕی تیرۆر، پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و خۆ بەدورگرتن لەململانێكانی ئەمریكاو ئێران لەناوچەكە تەوەری سەرەكی گفتوگۆكیانیان دەبێت.

هاوكات بڕیاره‌ سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی‌ به‌غدا بكات به‌مه‌به‌ستی‌ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماکرۆن.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار، سبەی‌ بەرھەم ساڵح لەکۆشکی سه‌لام له‌بەغداد پێشوازی لەئیمانوێل ماکرۆن بکات.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "لەكۆبونه‌وه‌ی‌ هه‌ردو سه‌رۆكدا چەندین پرس‌و پێشنیاری گرنگ ده‌خه‌نه‌ڕو بۆ ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وڵات لەروی سیاسی‌و ئابورییەوە". 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×