2020-09-02   360     
حوسێن زولفەقاری جێگری ئەمنیی وەزارەتی نێوخۆی ئێران دەڵێت عێراق بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیزن نادات زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن سەردانی ئەم وڵاتە بکەن.
ئاوێنە: زولفەقاری لە زمان باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو لە بەغدا وتی ، ئێستا ئەمە نوێترین کاردانەوەی بەرپرسانی عێراقە.
هەموو ساڵان بە بۆنەی چلەی کوژرانی ئیمام حوسێن چەندین هزار ئێرانی، هەندێکجار بە پێ سەردانی عێراق دەکەن.
جێگری وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند، نزیەکەی ٩٢ هەزار کۆڕی تازیەداری لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ناویان تۆمار کراوە و زۆربەیان بە لەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان لە سەرەتای بڵابوونەوەی پەتای کۆرۆناوە لەکاری خۆیان بەردەوام بوونە.