داهاتی دەروازە سنوریەکانی عێراق لەمانگی ڕابردوودا 107 ملیار دینار بوە
  2020-09-02       525       

دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتی داهاتی مانگی رابردوی دەروازە سنوریەکان زیاتر لە 107 ملیار دیناری عێراقی بوە.

ئاوێنه‌: لەبەیاننامەیەک دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق بڵاویکردەوە، کۆی گشتی داهاتی مانگی (ئاب/8)ی ئەمساڵ زیاتر 107 ملیار و 269 ملیۆن و 418 هەزار و 500 دینار بوە، ئەوەش بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەکۆی 21 دەروازە تەنها 10 دەروازە داهاتیان هەبوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داهاتی دەروازە سنوریەکان لەمانگی (تەموز/7)ی ئەمساڵدا 10 ملیار دیناربوە و لەمساڵدا بەرێژەیەکی باش روی لەزیادبون کردوە.

دوێنێش لەبەیاننامەیەکدا دەستەی گشتی گومرگەکانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرەڕای ناتەواوی بارودۆخی کارکردن و ئەو بەربەستانەی بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دروستبون، مانگی رابردو کۆی گشتی داهاتی خاڵە سنوریەکان 86 ملیار دینار بوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×