ئا: ئاوێنە
قه‌فقاسیا، ئه‌و ناوچه شاخاوییه‌یه كه ده‌كه‌وێته نێوان ده‌ریای ره‌ش‌و قه‌زوێن‌و خاڵی سنووریی به‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوو كیشوه‌ری ئاسیا‌و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته، خاوه‌نی مۆزائیك‌و ته‌كنیكێكی ئه‌تنی‌و ئایینی هێنده ئاڵۆزه كه سامۆئیل هانتنگتۆن له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا "به‌هێڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ردوو شارستانییه‌تی ئیسلامی‌و مه‌سیحییه‌تی ناو ده‌با".
هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌شه كه‌ژو كێوه‌كانی قه‌فقاسیا گۆڕه‌پان‌و شانۆی كێشمه‌كێش‌و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی سه‌خت‌و خوێناوی نێوان نه‌ته‌وه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورك‌و غه‌یره توركه‌كانیشه. له‌م ناوچه‌یه‌دا كه چه‌ندین گه‌لی وه‌ك "گورج‌و ئه‌رمه‌ن‌و ئازه‌رو چیچانی‌و داغستانی‌و لازو له‌ك‌و ئه‌نگۆشی‌و ئه‌بغازی‌و ئاجاری‌و ئاشوری‌و یۆنانی‌و روسی‌و.." له‌چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی خۆیدا كۆكردوه‌ته‌وه، كوردیش خاوه‌نی مێژووییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن، كورده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا رووه‌و ئه‌رمینیا كۆچیان كرد‌و له‌ده‌وروبه‌ری یه‌ریڤان‌و ده‌شتی ئاراراتدا خێڵه كورده‌كانی "گاسنلی، ڤاداكلنكی، كرجمانتلی، گۆرانلی، شكاكی، سیپكی، مامنلی، جمادنلی"، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌جه‌ره‌گه‌و بژوێنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری یه‌ریڤان هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه‌دا له‌جه‌نگ‌و كێشمه‌كێشی توندوتیژدا بوون‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی هێرش‌و په‌لاماردانیشیان تا قارس‌و ئه‌رده‌هان به‌رین ده‌بووه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌میشدا كورده ئێزیدییه‌كان له‌تاو جه‌ورو سته‌می توركه عوسمانییه‌كان به‌چه‌ند قۆناغ له‌ناوچه‌كانی كوردستانی باكورو باشوره‌وه به‌ره‌و ئه‌رمینیا‌و گورجستان ڕه‌ویان كرد. كه زۆربه‌یان سه‌ر به‌دوو تایفه‌ی سیپكانلی‌و رۆژه‌كی بوون. به‌دوای دیاریكردنی سنووری نێوان ده‌وڵه‌تی قاجاری ئێران‌و روسیای تزاریشدا له1893دا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا خرانه سه‌ر روسیا، كوردنشین بوون.
به‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ریشدا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ساڵی 1923دا له‌كۆماری ئازه‌ربایجان "ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی كوردستان" پێكهێنرا كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی (لاچین) بوو، به‌ڵام دوای هاتنه‌سه‌ركاری جۆزێف ستالین ئه‌و هه‌رێمه ئۆتۆنۆمییه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، له‌ساڵی 1941یشدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كورده‌كانی قه‌فقاسیا كه‌وتنه به‌ر گه‌رده‌لولی رك‌وقینی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وكاتی یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه‌و به‌ره‌و چیاكانی ئه‌ودیو قه‌فقاسیا‌و ئاسیای ناوه‌ڕاست (قه‌ره‌قیزستان‌و كازاخستان) دوورخرانه‌وه.
له‌ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافییه‌وه، چڕی نیشته‌جێی بوونی كورده‌كانی قه‌فقاسیا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سێ وڵاتی ئه‌رمینیا‌و جۆرجیا‌و ئازه‌ربایجاندایه، له‌ئاماری 1926ی فیدراسیۆنی قه‌فقاسیادا ژماره‌ی دانیشتوانی كورده‌كانی ئه‌و فیدراسیۆنه به66695 كه‌س تۆمار كراوه، كه زۆربه‌ی كوردانی موسڵمان نیشته‌جێی كۆماری ئازه‌ربایجان‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئێزیدییه‌كانیش نیشته‌جێی ئه‌رمینیا‌و جۆرجیان. ئێزیدییه‌كان له‌سه‌رژمێرییه‌كانی رابردوودا به‌جیا له‌كورده‌كان ده‌نووسران‌و له‌ساڵی 1926دا رێژه‌ی 26%ی كوردیان پێكده‌هێنا.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا ئامارێكی راست‌و دروستی باوه‌ڕپێكراو سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی كورد له‌قه‌فقاسیا‌و ئاسیای نێوه‌ڕاست‌و فیدراسیۆنی روسیادا له‌ئارادا نییه، به‌ڵام له‌جۆرجیادا، كورده‌كان ژماره‌ی خۆیان له‌نێوان 150 تا 300 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنن‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار كورد له‌تفلیسدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به‌پێی ئاماری ساڵانی 1989ـ1990 رێژه‌ی دانیشتنوانی كورد له‌ئه‌رمینیادا په‌نجاو شه‌ش هه‌زار‌و 127 كه‌س بووه كه زۆربه‌یان ئێزیدین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه به‌دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كورده‌كانی نیشته‌جێی قه‌فقاسیا به‌مه‌به‌ستی په‌یداكردنی كار رووه‌و مۆسكۆ‌و وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا "به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا" كۆچیان كرد.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌م كوردانه تا راده‌یه‌كی زۆر توانیویانه دابونه‌ریت‌و شوناسی كوردانه‌ی خۆیان پاراستووه، له‌ڕووی پیشه‌و ئیشوكاریشه‌وه زۆربه‌یان خه‌ریكی ئاژه‌ڵداری‌و كشتوكاڵن، به‌ڵام له‌جۆرجیا‌و ئه‌رمینیادا كورده‌كان توانیویانه پله‌وپایه‌یه‌كی گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیریی‌و ته‌نانه‌ت سیاسیش به‌ده‌ستبهێنن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ئازه‌ربایجاندا تا دوا سنوور مافه‌كانیان پێشێلكراوه. له‌ئێستادا پێشكه‌وتووترین دانیشتوانی كوردی قه‌فقاسیا له‌وڵاتی ئه‌رمینیادایه، كه زۆربه‌یان له‌شاری ئابۆیان‌و ماسیسی نیشته‌جێَن‌و ده‌رفه‌تێكی شیاویان پێدراوه بۆ ده‌رخستن‌و پێشخستنی تواناكانی خۆیان‌و خاوه‌نی نوخبه‌یه‌كی له‌رۆشنبیر‌و پزیشكی به‌ناوبانگ‌و تابلۆكێش‌و نووسه‌ری كارامه‌ن. له‌جۆرجیاشدا كورده‌كان زیاتر له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌دگینی‌و ماسیفی تفلیسی پایته‌ختدا نیشته‌جێن‌و له‌په‌رله‌مانیشدا خاوه‌نی نوێنه‌ری خۆیانن. له‌هه‌ردوو وڵاتیشدا خاوه‌ن یانه‌و قوتابخانه‌و بڵاوكراوه‌ی كوردیی تایبه‌ت به‌خۆیانن.
كه‌چی له‌ئازه‌ربایجاندا، به‌تایبه‌تی له‌دوای هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی قه‌ره‌باغ‌و په‌یوه‌ندی به‌ستنی تۆكمه‌و ستراتیجی نێوان ئازه‌ربایجان‌و توركیاوه، كورده‌كان ته‌نها له‌به‌رده‌م دوو رێگه‌دا راگیران: "بوون به‌ئازه‌ری" یان "به‌جێهێشتنی وڵات".
سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌شه كه له‌كاتێكدا سه‌رۆكی پێشوی جۆرجیا "میكائیل ساكاشڤیلی" به‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی پرته‌قاڵی‌و لابردنی ئه‌دوارد شیفارنادزه‌دا دێته سه‌ركار، له‌راگه‌یاندنی به‌رنامه‌ی داهاتووی كاری حكومه‌ته‌كه‌یدا، یه‌كێك له‌خاڵه‌كان "رێزگرتن له‌مافی كه‌مایه‌تییه‌كان"و له‌نێویشیدا "كورد" ده‌بێت. كه‌چی سه‌رۆك كۆماری ئازه‌ربایجان عه‌لێف "باوك‌و كوڕ"، یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی چه‌ند جارێك دژایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ری راگه‌یاندووه، "مه‌سه‌له‌ی مافه‌كانی كورد له‌عێراق‌و دابه‌شبوونی ئه‌م وڵاته‌یه"، هه‌رچه‌نده وه‌ك باسیش ده‌كرێت گوایه "حه‌یده‌ر عه‌لێف"ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی شیوعی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و سه‌رۆك كۆماری پێشووی ئازه‌ربایجان‌و باوكی "ئیلهام"ی سه‌رۆك كۆماری ئێستا به‌ڕه‌چه‌ڵك كورد بووه، جا سه‌یر ئه‌وه‌یه، ئه‌م ركوقینه به‌رامبه‌ر به‌كورد له‌نێو رای گشتی ئازه‌ریشدا ته‌شه‌نه‌ی كردووه. رۆژنامه‌نووسی رووسی "سیمۆن ئاسترۆفیسكی" كه نیشته‌جێی شاری باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه، مه‌سه‌له‌یه‌كی سه‌نجڕاكێش دەگێڕێتەوەو دەڵێ "هه‌ر كه شۆفێری ته‌كسییه‌كانی باكۆ تووڕه ده‌بن‌و باسی خراپی حكومه‌ت ده‌كه‌ن‌و ده‌كه‌ونه جنێودان ده‌ڵێن: حه‌یده‌ر عه‌لێفی گۆڕ به‌گۆڕ دایكه قه‌حبه‌كه‌ی كورد بوو".