نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغداد
  2020-09-02       494       
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم گەیشتووەتە بەغداد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.


ئاوێنە: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا، دوای ئەوە دێت کە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بڕیاریدا سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغداد، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم سەرەتا لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان و دواتر لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆدەبێتەوە. پاشان لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×