2020-09-02   377     
له‌پێناو سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگاو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیاندا،پاش كۆكردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( 4 )كه‌سیان ده‌ستگیركرد .
ئاوێنە: ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاندوه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون یه‌كێكیان دانیشتوی ناحیه‌ی شۆرشی سه‌ربه‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌و ( 3 )كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش دانیشتوی ناحیه‌ی بازیانن و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌و ڕێكخستنی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆیان و به‌پێی شاهدیه‌كان، ده‌ركه‌وت یه‌كێكیان بازرگانه‌و سیانه‌كه‌ی تریش به‌كارهێنه‌رن .
له‌ئێستادا به‌بریاری دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌پێی مادده‌ی ( 14 ) هۆشبه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه .