ماكرۆن: دەستوەردانی دەرەكی حکومەتی عیراق لاواز دەكات
  2020-09-02       596       

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا دژایەتی وڵاتەكەی بۆ دەستوەردانی دەرەكی لە كاروباری ناوخۆی عیراق ڕەتكردەوە.

ماكرۆن لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پشتیوانیكردنی پاراستنی سەروەری عیراق و ڕایگەیاند عیراق رووبەڕووی ئاڵنگاری دەستوەردانە دەرەكی بووەتەوە، چ ئەوانەی ساڵانێكە هەیە یان ئەوەی كە بەمدواییە دەستیپێكردووە، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ هێرش و پەلامارەكانی توركیا.

ماكرۆن ڕاشیگەیاند دەستوەردانە دەرەكییەكان حكومەت و دەوڵەتی عیراق لاواز بكات.

سەرلەنوێ پشتیوانی كۆمەڵی نێودەوڵەتیشی بۆ عیراق دووپاتكردەوە و ئاماژشیدا بەوەی هێشتا جەنگی دژی داعش لە ناوچەکەدا کۆتایی نەهاتووە.

لای خۆشیەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار سوپاسی هاوكاری و پشتیوانییەكانی فەڕەنسای كرد بۆ عیراق لە جەنگی دژی تیرۆر.

ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق دەیەوێت ڕۆڵی میحوەریی خۆی لە ناوچەكەدا ببینێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×