ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی
  2020-09-02       481       

ئەمرۆ چوارشەممە، له‌ سێیه‌م كۆبونه‌وه‌یدا‌ له‌ به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عیراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی‌ عیراق كۆبوه‌وه‌.

ئاوێنە: نوسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌رۆك په‌رله‌مانی‌ عیراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ "حەلبوسی پێشوازی كرد لە بارزانی و لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی دۆخی تەندروستی و كاریگەرییەكانی‌ لەسەر باری ئابوری وڵات كرا".

ئه‌وه‌ش هاتوه‌"لەدیدارەكە تاوتوێی خشتەی كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا لەگەڵ گرنگترین یاساكان بۆ قۆناغی داهاتو، لە نێویاندا یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، كە پێشتر ئەنجومەن دەنگی لەسەر دابو، لەگەڵ گرنگی یەكلایی كردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و چەند یاسایەكی تر."

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌"جەخت كرایەوە لەسەر بەردەوامبونی وتوێژەكان و چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بەپێی دەستور و كاركردن بۆ سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و هەماهەنگی بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانەكان و بوژانەوەی وڵات".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×