ئەمەریکا وادەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند
  2020-09-03       693       


ئیدارەی ترەمپ داوای لە ویلایەتەکانی ئەمەریکا کرد لە مانگی یانزدە، دەست بە ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بکەن.

رۆبێرت رێدفیڵد، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و رێگریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا رایگەیاند، داوای هاوکاری بەپەلە لە یەکە جیاوازەکان کراوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤاکسینەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەنتەرەکە داواتان لێدەکات رێگاکان بگرنە بەر بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی ڤاکسینەکە لە یەکی مانگی 11 بە شێوەیەکی کردەیی بکرێت.

وادەی بڵاوکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بە گوێرەی ئەو بەروارەی دیاریکراوە، تەنها دوو رۆژ پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە.

پێش ئەمەریکا، رووسیا و چین، سەرکەوتنیان لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاندبوو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×