کۆمپانیایەکی ئەمنی لەرێگەی کاتیۆشاوە کرایە ئامانج
  2020-09-03       325       


سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیایەکی ئەمنی لەناوچەی قادسیەی بەغدا لە رێگەی موشەکی کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج، لە روداوەکەشدا تەنها زیانی مادی لێکەوتوەتەوە.

ئاوێنه‌: ئەو سەرچاوەیە بە سۆمەریەنیوزی راگەیاندوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیایەکی ئەمنی لەناوچەی قادسیەی بەغدا لە رێگەی موشەکی کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی روداوەکەش زیانی گیانی نەبوە، تەنها زیانی مادی بەر شوێنەکە کەوتەوە.

پەیوەست بەم بابەتە و وەک هۆشداری دانێک بۆ زۆری حاڵەتەکانی هەڵدانی موشک لە بەغدا پایتەخت، 1ی ئەم مانگە ماسیۆ توڵەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ئەگەر ئەو هێرشە موشەکیانەی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و سەربازگەی تاجی و هێزەکانی هاوپەیمانان دەکاتە ئاماج بە زوترین کات رانەگیرێت، ئەوا نەک هەر ئەمریکییەکان بەڵکو هاوپەیمانانیش ناچاردەبن پێداچونەوە پە پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ بەغدا بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×