2020-09-03   1423     
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مشه‌نتاری فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو تا كاتژمێر سێی شه‌و به‌دوای 20 بارهه‌ڵگری قاچاخه‌وه بووه كه‌س خۆی نه‌كردووه به خاوه‌نی.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه ساڵح، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا رایگه‌یاند: "نۆ مانگه ژماره‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوای دانیشتنی په‌رله‌مانمان كردووه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان و قاچاخی و دزی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌ی له‌و سنورانه‌وه رووده‌دات، به‌ڵام دوای نۆ مانگ ئه‌و دانیشتتنه نه‌كراوه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح وتیشی: "شه‌وی رابردوو، تا كاتژمێر سێی شه‌و به دوای 20 بارهه‌ڵگری قاچاخه‌وه بووه كه‌س خۆی نه‌كردووه به خاوه‌نی".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد: ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداره دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی ئه‌م وڵاته له بازگه و خاڵه سنوریییه‌كان، به‌شێكن له پڕۆسه‌ی قاچاخی.