حەلبوسی داوا دەكات دادگەرانە قەرەبووی هاوڵاتییان بكرێتەوە
  2020-09-03       336       

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوا دەكات، دادگەری هەبێت لە قەرەبووكردنەوەی ئەو هاوڵاتییانەی لەكاتی شەڕ و جەنگدا زیان بە موڵك و ماڵیان گەیشتووە، داواش دەكات لەمپەرەكانی بەردەم ئەو پرۆسەیە لاببرێن.

ئاوێنه‌: نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ ئەمیر بەیاتی، سەرۆكی لیژنەی ناوەند بۆ قەرەبووكردنەوەی زەرەرمەندانی جەنگ و هەڵە سەربازییەكان و كردەوە تیرۆریستییەكان كۆبووەتەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كارئاسانی بكرێت بۆ مامەڵەی ئەو هاوڵاتییانەی زەرەرمەند بوون، هەروەها باسی لە گرنگی زیادكرنی هەوڵی لیژنەكانی قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتییان كرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، حەلبوسی بەپێویستی زانیوە دادگەری هەبێت لە دیاریكردنی ئەو هاوڵاتییانەی لەكاتی شەڕ و جەنگەكان و كردەوە تیرۆریستییەكاندا زیان بە موڵك و ماڵیان گەیشتووە، لەگەڵ لابردنی لەمپەرەكانی بەردەم پرۆسەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×