2020-09-03   1588     
وەزیری بەرگری توركیا لەبارەی گرژییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ یۆنان ھەڕەشە دەكات و دەڵێ "یه‌ك تۆزقاڵ مافی خۆمان خۆش نابین و ئه‌و شتانه قابیلی قبوڵ نین". دەربارەی رۆڵی فەڕەنسا لەو نێوەندەدا رایدەگەیەنێت "وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا كه وڵاتی دڵنیاییده‌ر نییه و له رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا نییه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش نییه به چ مافێك دێته ناوچه‌كه؟".
ئاوێنه: خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری توركیا له میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندە باڵاكانی سوپای توركیا وتی: "پێویسته هه‌موو كه‌سێك باش بزانێت له یه‌ك تۆزقاڵ مافی خۆمان خۆش نابین و چاوی لێ ناپۆشین. هەیە لە هەزاران کیلۆمەترەوە هاتووە خۆی دەسەپێنێت، رۆڵی فریشتەی پارێز دەگێڕێت. ئه‌و شتانه قابیلی قبوڵ نین، ئەوانە دێن و وەک هاتوون دەشڕۆن''.
وتیشی: "یۆنان به گوتنی ئه‌وه‌ی كه فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتگیری ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌كی نالۆژیكیانه و ناعه‌قڵانه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر حه‌قه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیش له خۆت كۆ بكه‌یته‌وه كه‌س ناتوانێت ده‌نگۆ نالۆژیكییه‌كانتان به ئێمه بسه‌لمێنێت. كه‌س ناتوانێت راستییه‌كان بگۆڕێت. قوبرس دۆزی ره‌وای ئێمه‌یه، وه‌ك چۆن له 1974 مافی خوشك و براكانمان له‌وێ پاراست، به هه‌مان تێگه‌یشتنه‌وه له 2020یش مافه‌كانیان ده‌پارێزین".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یۆنان به پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزانه‌وه 16 دوورگه‌ی پڕ چه‌ك كردووه، وتی: "له‌مه‌ودوا ناتوانێت شتی ئاوا بكات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌یش توركیا له‌گه‌ڵ دیالۆگ بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون نییه ئه‌وه‌یه وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا كه وڵاتی دڵنیاییده‌ر نییه و له رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا نییه، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش نییه به چ مافێك دێته ناوچه‌كه؟ ئه‌گه‌ر له خۆته‌وه هاتوویی و ده‌ڵێی 'من قاره‌مانم'، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چووه. ئێمه له‌گه‌ڵ گرژیی و خۆگیفكردنه‌وه نین. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا به باوه‌ڕ، زانست لۆژیك، زانست، ماف و یاسا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزین. كه‌سیش ناتوانێت رێگه له‌وه بگرێت. پێویسته وڵاتانی سێیه‌م له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن، چونكه ته‌نها به‌م شێوه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".