له‌بۆردومانێكی‌ ئاسمانیيدا ژماره‌یه‌ك چەکداری‌ حزبوڵای عێراق کوژران
  2020-09-03       580       
روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ له‌بۆردومانێكی‌ ئاسمانیيدا لەپارێزگای دێره‌زوری‌ ڕۆژهەڵاتی سوریا 16 چەکداری‌ حزبوڵای عێراق کوژراون.

ئاوێنه‌: ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگه‌ی‌ ناوبراو بەئاژانسی فڕانس پـرێسی ڕاگه‌یاندووه‌، هێرشەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە کراونەتە سەر بارەگاکانی حزبوڵڵای عێراق لەدەوروبەری شاری مەیادین‌و بارەگایەکی حەشدی شەعبی عێراق لەباشوری شاری بوکەمال لەپارێزگای دێره‌زور لەڕۆژهەڵاتی سوریا.

ناوبراو رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌هێرشه‌كه‌دا لایەنیکەم 16 چەکدار کوژراون، لەوانە 7 چەکداریان لەحزبوڵای عێراق بون. هەروەها 3 ئۆتۆمبیل تێکشکاون‌و کۆگایەکی چەک‌و تەقەمەنی وێرانکراوە. 

به‌وته‌ی‌ بەڕێوەبەری روانگه‌ی‌ سوری‌ بۆ مافه‌كانی‌ مرۆڤ، پێده‌چێت هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەی ئیسرائیلییەوە ئەنجامدرابێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×