2020-09-03   490     
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزا بەسەر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیادا ده‌سەپێنێت کە بنکەیان لە وڵاتانی ئێران‌و ئیمارات‌و چین هەیە.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، سزایان به‌سه‌ر شه‌ش كۆمپانیادا سه‌پاندوه كه بنكه‌یان له‌ئێران‌و ئیمارات‌و چین هه‌یه، كه تۆمه‌تبارن بەهاوكاریكردنی كۆمپانیای "تریلیانس بۆ پترۆكیمیایی سنوردار" له‌كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایه خراوه‌ته لیستی ره‌شی ئه‌مریكاوه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا سزا به‌سه‌ر پێنج كیانی سیاسی سه‌پێندراوه، به‌هۆی تێوه‌گلانیان له‌مامه‌ڵه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پیشه‌سازی نه‌وت‌و پترۆكیمیایی ئێران، كۆی سزاكانی سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ش سێ كه‌س ده‌گرێته‌وه.