کازمی بەڵێنی چارەسەری كێشەی پارەی جوتیارانی کوردستان دەدات
  2020-09-04       655       

بەپێی قسەی جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم داوە كە لەماوەیەكی نزیكدا كێشەی پارەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكرێت.

ئاوێنە: شوان زراری، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی: رۆژێك پێش سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، نامەیەکمان ئاراستەی ناوبراو کردو داوامان کرد بابەتی پارەی جوتیاران بخرێتە بەرنامەی کاری سەردانەکەیان و لەگەڵ بەرپرسیانی باڵای عێراق باسی تەواوی وردەکارییەکان بکرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستۆتەڕو: کەمێك پێش ئێستا نوسینگەی سەرۆكی هەرێم پەیوەندییان پێوە کردین ئەوەیان پێ ڕاگەیاندین، کە نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی باسی پارەی جوتیاران لە ساڵەکانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ کردوەو سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە لەماوەیەکی نزیک چارەسەری تەواوی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×