2020-09-04   379     
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان ڕه‌تیده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ری دانوستانی وڵاته‌كه‌ی‌و توركیا له‌ئارادا بێت‌و ده‌ڵێت، ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌دانوستان ئه‌سیناو ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن دورن له‌راستییه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌ئه‌گه‌ری دانوستان نێوان ئه‌سیناو ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن دورن له‌راستییه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ته‌نیا رێگه بۆ خاوبونه‌وه‌ی گرژییه‌كان لەنێوانیاندا پاشه‌كشێی سه‌رجه‌م كەشتییه‌كانی توركیایه له‌ئاوە هه‌رێمییه‌کانیان‌و ده‌ستهه‌ڵگرتنی توركیایه له‌گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی سروشتی له‌و ناوچانەدا.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، ینس ستۆلتنبێرگ، سكرتێری گشتیی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی -ناتۆ- رایگه‌یاندبو، یۆنان‌و توركیا رێككه‌وتون بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان.