2020-09-05   554     
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و بازرگانی و كشتوكاڵی راسپارد، كۆبونه‌وه ئه‌نجامبده‌ن و كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی میدیاكانی عێراق، مسته‌فا كازمی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، بازرگانی و كشتوكاڵی راسپاردوه، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران بكه‌ن و دوا واده‌ش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه نۆی ئه‌یلولی ٢٠٢٠ ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م جوتیاران پاره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مساڵیان وه‌ربگرن.
پێشتریش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندبو، چاره‌سه‌ری به‌په‌له و پێویست بۆ كێشه‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ده‌دۆزنه‌وه و سه‌رجه‌م جوتیاران مافی شایسته‌یی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌شێك له‌جوتیارانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه، به‌رهه‌می گه‌نم وجۆیان راده‌ستی سایلۆكان كردوه و تا ئێستا پاره‌كانیان وه‌رنه‌گرتوه.