ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەبەری ڕفێنراوی لقی عێراقی کۆمپانیای مارسیدسی ڕزگارکرد
  2020-09-05       485       
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ شەممە 5ی ئەیلول، ڕایگەیاند کە بەڕێوەبەری لقی کۆمپانیای مارسیدس لە عێراق دوای ئەوەی ڕفێنرابوو ئازادکرا.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەنراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری کە بەڕێوەبەری لقی عێراقی کۆمپانیای مارسیدس لە ناوچەیەکە لە گەڕەک قاهیرە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێکرد و بەشێوەیەکی مەیدانی ناوچەکەیان پشکنی.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە لە شوێنەکان و دەستکەوتنی زانیاری لە بوونی کەسێک لە سوێنی دیاریکراو کە هەڵگری ناسنامەی ئەردەنییە و لە کۆمپانیای مارسیدس کار دەکات، دوای ئەوەی ڕێگەپێدانی یاسایی وەرگیرا بۆچوونە ژوورەوەی هێزەکانمان بۆ شوێنی دیاریکراو، توانرا بەڕێوەبەری کۆمپانیای مارسیدس لە عێراق ئازاد بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لە عێراق سێ ڕۆژ بەر لەئێستا ڕفێنرابوو، لەکاتی پشکنینەکاندا دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەیەک چەک و مۆبایل و کەلوپەلی دیکەی تایبەت بە ڕفاندندا.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×