عێراق دوەم گەورەترین هاوردەكاری كاڵای ئێرانییە
  2020-09-05       552       

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كانزاكانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، ئاشكرایكرد: عێراق دوەم گەورەترین هاوردەكاری كاڵای ئێرانی بوە لەماوەی 20ی ئادار تاوەكو 20ی ئابی ئەمساڵ.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی ئێران، وەزارەكە ئەوەی خستۆتەڕو: لەماوەی ئەو پێنج مانگەی ئەمساڵدا، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ وڵاتاندا 52 ملیۆن تۆن بوە بە بەهای 24.6 ملیار دۆلار لەوەش قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتان لەو ماوەیەدا 38 ملیۆن تۆن بوە بەهای 10.9 ملیار دۆلار.

بەپێی قسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و كانزاكانی ئێران، لەو ماوەیەدا چین لە پلەی یەكەمی هاوردەكانی كاڵای ئێرانی بوە بە قەبارەی 2.195 ملیۆن تۆن و بە بەهای 566 ملیۆن دۆلار و دوای ئەویش عێراق دێت كە 1.420 ملیۆن تۆن كاڵای ئێرانی بە بەهای 441 ملیۆن دۆلار هاوردەكردوە.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەداوە كە ئیماراتی عەرەبی بە پلەی سێیەم دێت بۆ هاوردەكردنی كاڵای ئێرانی و پاش ئەویش ئەفغانستان بە پلەی چوارەم و ئینجا توركیا لە پلەی پێنجەمدا دێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×